لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:9-8

زەبوورەکان 1:9-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ هه‌موو دڵه‌وه‌ سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م. به‌ تۆوه‌ شاد و دڵخۆش ده‌بم. په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز. كاتێ دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش هه‌ڵدێن، له‌ به‌ر ڕووی تۆ دا ده‌كه‌ون و له‌ناوده‌چن، چونكه‌ تۆ دادپه‌روه‌رانه‌ دادوه‌ریت بۆ كردووم، تۆ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشتووی، دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ریت. نه‌ته‌وه‌كانت سه‌رزه‌نشت كردووه‌. به‌دكارانت له‌ناوبردووه‌. تاهه‌تایه‌ و تا جاویدانی ناویانت سڕیوه‌ته‌وه‌. دوژمنان تاهه‌تایه‌ ڕووخان. شارانت وێران كرد. خودی یادیشیان له‌ناوده‌چێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ داده‌نیشێت. ته‌ختی خۆی بۆ دادوه‌ری جێگیر كردووه‌، به‌ دادپه‌روه‌ری دادوه‌ریی جیهان ده‌كات. به‌ ڕه‌وا فه‌رمانڕه‌وایی گه‌لان ده‌كات.