زەبوورەکان 1:9-6
زەبوورەکان 1:9-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به هه‌موو دڵه‌وه سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. باسی هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م. به تۆوه شاد و دڵخۆش ده‌بم. په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێم ئه‌ی هه‌ره‌به‌رز. كاتێ دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش هه‌ڵدێن، له به‌ر ڕووی تۆ دا ده‌كه‌ون و له‌ناوده‌چن، چونكه تۆ دادپه‌روه‌رانه دادوه‌ریت بۆ كردووم، تۆ له‌سه‌ر ته‌ختی خۆت دانیشتووی، دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ریت. نه‌ته‌وه‌كانت سه‌رزه‌نشت كردووه. به‌دكارانت له‌ناوبردووه. تاهه‌تایه و تا جاویدانی ناویانت سڕیوه‌ته‌وه. دوژمنان تاهه‌تایه ڕووخان. شارانت وێران كرد. خودی یادیشیان له‌ناوده‌چێت.
زەبوورەکان 1:9-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم، هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم، ئەی هەرەبەرز، گۆرانی ستایش بۆ ناوی تۆ دەڵێم. کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن، لەبەردەمی تۆدا دەکەون و لەناودەچن، چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم، دادوەرێکی ڕاستودروستی لەسەر تەختی خۆت دانیشتووی. تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە، هەتاهەتایە ناویانت سڕیوەتەوە. دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە، شارەکانیانت وێران کردووە، تەنانەت بیرەوەریشیان نامێنێت.