لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 9:89-18

زەبوورەکان 9:89-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی ده‌ریادا هه‌یه‌. كه‌ شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزده‌بنه‌وه‌، هێمنیان ده‌كه‌یته‌وه‌. وه‌ک بریندارێكی سه‌خت ڕاهه‌بت پان كرده‌وه‌. به‌ هێزی بازووت دوژمنه‌كانت په‌رت كرد. ئاسمانان هی تۆیه‌ هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه‌ تۆ داتمه‌زراندوه‌. باكوور و باشوور تۆ ئافریده‌ت كردوون. تابۆر و حه‌ڕمۆن بۆ ناوی تۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. بازوی به‌توانات هه‌یه‌. ده‌ستت به‌هێزه‌. ده‌سته‌ ڕاستت به‌رزه‌. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له‌ به‌رده‌می تۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ڕووناكی ڕوخسارت ڕێ ده‌كه‌ن. به‌ ناوی تۆوه‌ به‌ درێژایی ڕۆژ شادمان ده‌بن. به‌ دادپه‌روه‌ریی تۆ به‌رز ده‌بنه‌وه‌. چونكه‌ تۆ شانازیی هێزی ئه‌وانیت، ئێمه‌ به‌ ڕه‌زامه‌ندیی تۆ قۆچمان به‌رز ده‌بێته‌وه‌. چونكه‌ قه‌ڵغانمان هی په‌روه‌ردگاره‌. پاشامان هی پارساكه‌ی ئیسڕائیله‌.

زەبوورەکان 9:89-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە، کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە، بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون، تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. بازووت هەیە لەگەڵ توانا، دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن، ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن. بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن، بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە، چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت، ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین. بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە، پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.