زەبوورەکان 29:89-52
زەبوورەکان 29:89-52 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
واده‌كه‌م تاهه‌تایه نه‌وه‌ی هه‌بێت. ته‌ختیشی وه‌ک ڕۆژگاری ئاسمانان بێت. ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانی واز له فێركردنم بهێنن. ڕێگای یاساكانی من نه‌گرنه‌به‌ر، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رزه‌كانم بكه‌ن، ڕاسپارده‌كانم به‌جێ نه‌گه‌یه‌نن. به دار ڕاوی یاخیبوونه‌كانیان ده‌نێم. به لێدان گوناهه‌كانیان. به‌ڵام میهره‌بانیی خۆمی لێناكه‌مه‌وه، درۆ ناكه‌م ده‌رباره‌ی سه‌رڕاستییه‌كه‌م. په‌یمانی خۆم ناشكێنم و ئه‌وه‌ی له زارم ده‌رچووه نایگۆڕم. جارێک سوێندم به پارسایی خۆم خوارد. درۆ له‌گه‌ڵ داوید ناكه‌م: تاهه‌تایه نه‌وه‌ی ده‌مێنێت و ته‌ختی وه‌ک خۆر له به‌رده‌ممدایه. هه‌میشه وه‌ک مانگ ده‌چه‌سپێت. ئه‌و گه‌واهیده‌ره‌ی له ئاسمانیشه سه‌رڕاسته”. سیلاه. به‌ڵام تۆ ڕه‌تت كرده‌وه و وازت لێی هێنا. تووڕه‌ییت به‌سه‌ر مه‌سیحه‌كه‌ته. په‌یمانی خۆت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ت شكاند و تاجه‌كه‌ی ئه‌وت له گڵ وه‌ردا و گڵاوت كرد. هه‌موو شووراكانیت ڕووخاند. قه‌ڵاكانیت كرده كاولگه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێده‌په‌ڕن تاڵانیان كردی. بوو به ڕیسوایی له‌نێو دراوسێیه‌كان. ده‌ستی ڕاستی دوژمنه‌كانیت به‌رزكرده‌وه، هه‌موو ناحه‌زه‌كانیت دڵشاد كرد. ده‌می شمشێره‌كه‌یت هه‌ڵگێڕایه‌وه و له جه‌نگدا سه‌رتنه‌خست. شكۆمه‌ندیه‌كه‌یت پووچه‌ڵ كرده‌وه. ته‌ختی ئه‌وت فڕێدایه سه‌ر زه‌وی. ڕۆژگاری گه‌نجیت كورت كرده‌وه و به‌رگی شه‌رمه‌زاریت كرده به‌ری. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تا كه‌ی؟ ئایا به ته‌واوی خۆت ده‌شاریته‌وه؟ تا كه‌ی قینت وه‌ک ئاگر داده‌گیرسێت؟ له‌بیرت بێت چه‌ند ته‌مه‌نم كورته. بۆ چ مه‌به‌ستێک ئاده‌میزادت ئافراندووه! مرۆڤ هه‌یه بژیێت و مه‌رگ نه‌بینێت؟ گیانی خۆی له ده‌ست دۆڵی بێ‌بن ده‌رباز بكات؟ سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كوا میهره‌بانیه‌كه‌ی جارانت، كه به سه‌رڕاستیی خۆت سوێندت بۆ داوید خوارد؟ په‌روه‌ردگار، شووره‌یی به‌نده‌ی خۆت له بیر بێت. چۆن هی هه‌موو گه‌لانم له باوه‌شی خۆم گرتووه. ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی دوژمنه‌كانت ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی به نه‌وه‌كانی مه‌سیحه‌كه‌ت كرا. پیرۆزه په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه. ئامین و ئامین.
زەبوورەکان 29:89-52 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم، تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت. «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن، ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر، ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن، ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن، لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم، بە لێدان گوناهەکانیان، بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە، درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم. پەیمانی خۆم ناشکێنم و قسەی خۆم ناگۆڕم. جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد، درۆ لەگەڵ داود ناکەم. هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و تەختی وەک خۆر لەبەردەممە، هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت، ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.» بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا، لە دەستنیشانکراوەکەت تووڕەبوویت. پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد. هەموو شووراکانیت ڕووخاند، قەڵاکانیت کردە کاولگە. هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد، لەلای دراوسێکانی ڕیسوا بوو. دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە، هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد. دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و لە جەنگدا سەرتنەخست. شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە، تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی. ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری. ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟ هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟ لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە. ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟ ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟ یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟ ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت، کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟ پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت، چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە، ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان، ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت کرا. هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە. ئامین و ئامین.