زەبوورەکان 1:89-15
زەبوورەکان 1:89-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاهه‌تایه گۆرانی به‌سه‌ر میهره‌بانیی په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم. نه‌وه دوای نه‌وه به ده‌مم ڕه‌وات ڕاده‌گه‌یه‌نم. هه‌روه‌ک وتم: “تاهه‌تایه میهره‌بانی بنیاد ده‌نرێت. له‌نێو ئاسمانان ڕه‌وات جێگیر ده‌بێت”. فه‌رمووت: “په‌یمانم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی خۆم به‌ستووه. سوێندم بۆ داویدی به‌نده‌م خواردووه: تاهه‌تایه وه‌چه‌ت ده‌چه‌سپێنم. نه‌وه دوای نه‌وه ته‌ختت بنیاد ده‌نێم”. سیلاه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئاسمانان ستایشی كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایانیش ڕه‌واكه‌ت. چونكه كێ له ئاسمان دا هاوتای په‌روه‌ردگاره. كام له ڕۆڵه‌كانی په‌روه‌ردگار له خودا ده‌كات؟ خوداوه‌ندێكی زۆر سامناكه له‌نێو كۆمه‌ڵی پارسایان. لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ترسناكه. په‌روه‌ردگار، ئه‌ی خوداوه‌ندی سوپاسالار كێ وه‌ک تۆیه؟ به‌هێزیت، په‌روه‌ردگاریت، ڕه‌وات ده‌وری داویت. ده‌سه‌ڵاتت به‌سه‌ر هه‌ڵچوونی ده‌ریادا هه‌یه. كه شه‌پۆڵه‌كانی به‌رزده‌بنه‌وه، هێمنیان ده‌كه‌یته‌وه. وه‌ک بریندارێكی سه‌خت ڕاهه‌بت پان كرده‌وه. به هێزی بازووت دوژمنه‌كانت په‌رت كرد. ئاسمانان هی تۆیه هه‌روه‌ها زه‌ویش. گه‌ردوون و هه‌رچی تێیدایه تۆ داتمه‌زراندوه. باكوور و باشوور تۆ ئافریده‌ت كردوون. تابۆر و حه‌ڕمۆن بۆ ناوی تۆ ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن. بازوی به‌توانات هه‌یه. ده‌ستت به‌هێزه. ده‌سته ڕاستت به‌رزه. دادپه‌روه‌ری و ڕه‌وا بناغه‌ی ته‌ختی تۆن. میهره‌بانی و سه‌رڕاستی له به‌رده‌می تۆن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و گه‌له‌ی ده‌زانن ده‌نگ هه‌ڵببڕن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ڕووناكی ڕوخسارت ڕێ ده‌كه‌ن.
زەبوورەکان 1:89-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم، نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم. هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت، لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە. فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە، سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە، ”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم، نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“» ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات، هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش دڵسۆزیت. لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟ لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟ خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە، لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە. ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟ تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت. دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە، کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە. وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت پان کردەوە، بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد. ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش، گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە. باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون، تابۆر و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن. بازووت هەیە لەگەڵ توانا، دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە. ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن. خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن، ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.