زەبوورەکان 9:88-13
زەبوورەکان 9:88-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە. ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم، دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟ یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت، یان لە لەناوچوون باسی دڵسۆزییەکەت؟ ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت، یان لە خاکی لەبیرچوون ڕاستودروستیت؟ ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم، بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
زەبوورەکان 9:88-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌هۆی ژێرده‌سته‌یی چاوم كز بووه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م. ده‌ستم له تۆ پان ده‌كه‌مه‌وه. ئایا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بۆ مردووان ده‌كه‌یت؟ یان خێوه‌كان هه‌ڵده‌ستنه‌وه ستایشت بكه‌ن؟ سیلاه. ئایا له‌نێو گۆڕ باسی میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كرێت. یان له له‌ناوچوون باسی ڕه‌وای تۆ؟ ئایا له تاریكایی كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌ناسرێت. یان له زه‌ویی له‌بیرچوون باشخوازیت؟ به‌ڵام من ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، به‌یانیان نوێژم به‌ره‌و ڕووت دێت.