لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:77-12

زەبوورەکان 3:77-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بیر له‌ خودا ده‌كه‌مه‌وه‌ و ده‌ناڵێنم. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحم ده‌بوورێته‌وه‌. سیلاه‌. پێڵووی چاوه‌كانمت گرت. شپرزه‌ بووم. قسه‌م پێ‌ نه‌كرا. بیر له‌ ڕۆژگاری دێرین ده‌كه‌مه‌وه‌. ساڵانی ڕابردوو. شه‌وانه‌ له‌ دڵی خۆم بیر له‌ په‌سنیه‌كانم ده‌كه‌مه‌وه‌. ورد ده‌بمه‌وه‌ و ڕووحی خۆم ده‌گه‌ڕێت: “ئایا په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌. چیتر لێمان ڕازی نابێت؟ ئایا میهره‌بانیه‌كه‌ی تاهه‌تایه‌ نه‌ماوه‌؟ ئایا به‌ڵێنه‌كانی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌ دواییان هاتووه‌؟ ئایا خودا سۆزی له‌بیر كردووه‌؟ یان له‌ تووڕه‌یی به‌زه‌یی خۆی داخستووه‌؟” سیلاه‌. ده‌ڵێم: “ئه‌مه‌ ده‌ردی منه‌: ده‌سته‌ ڕاستی هه‌ره‌به‌رز گۆڕاوه‌”. كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار دێنمه‌وه‌ یادم. په‌رجوه‌كانی تۆم له‌بیره‌ كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌یه‌. له‌ هه‌موو كاره‌كانت ورد ده‌بمه‌وه‌ و بیر له‌كرده‌وه‌ مه‌زنه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه‌.