زەبوورەکان 1:73-8
زەبوورەکان 1:73-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودا چاكه بۆ ئیسڕائیل، بۆ دڵپاكه‌كان. به‌ڵام من خه‌ریک بوو پێم بخزێت و زۆری نه‌مابوو هه‌نگاوم بخلیسكێت. چونكه ئیره‌ییم به لووتبه‌رزه‌كان برد، كه ئاسووده‌یی به‌دكارانم دی. چونكه مه‌رگیان سه‌خت نییه، له‌شیان قه‌ڵه‌وه. له ڕهنجكێشانی مرۆڤ به‌ده‌رن، وه‌ک خه‌ڵكی تێناكهون. بۆیه ملوانكه‌ی شانازییان كردۆته مل و به‌رگی سته‌مكارییان پۆشیوه. چاویان به چه‌وری په‌ڵماوه. لێكدانه‌وه‌ی دڵیان بێ سنووره. گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن و به خراپه ده‌دوێن، به لووتبه‌رزییه‌وه باسی سته‌م ده‌كه‌ن.
زەبوورەکان 1:73-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بێگومان خودا چاکە بۆ ئیسرائیل، بۆ دڵپاکەکان. بەڵام من خەریک بوو پێم بخزێت و زۆری نەمابوو هەنگاوم بخلیسکێت، چونکە بەغیلیم بە لووتبەرزەکان برد، کە ئاسوودەیی بەدکارانم دی. ترسیان لە مردن نییە، جەستەیان تەندروست و قەڵەوە. لە ڕەنجکێشانی مرۆڤ بەدەرن، وەک خەڵکی تێناکەون. بۆیە لووتبەرزییان وەک ملوانکە لە مل کردووە و بەرگی توندوتیژییان پۆشیوە. خراپە لە دڵی بێ بەزەییانەوە دێت، لێکدانەوەی دڵیان بێ سنوورە. گاڵتەجاڕی دەکەن و بە خراپە دەدوێن، بە لووتبەرزییەوە باسی ستەم دەکەن.