زەبوورەکان 6:7-11
زەبوورەکان 6:7-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه. كۆڕی گه‌لان له ده‌وری خۆت ببه‌سته و له به‌رزاییه‌وه فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه. په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌دكاران نابود بكه و خوداناسان پایه‌دار بكه. خودا قه‌ڵغانی منه، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات. خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه ده‌بێت.
زەبوورەکان 6:7-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری. کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە. با یەزدان دادوەری گەلان بکات. ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە، بەگوێرەی دروستییەکەم. ئەی خودای ڕاستودروست، کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی، خراپەی بەدکاران مەهێڵە، بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە. خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە، ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات، خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە، هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت.