زەبوورەکان 13:69-28
زەبوورەکان 13:69-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە، لە کاتی ڕەزامەندیت، ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە. دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم. با لافاو ڕام نەماڵێت، قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت، زەوی قووتم نەدات. ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە، بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە، ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە، چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە. لێم نزیک بەرەوە و گیانم دەرباز بکە، لەبەر دوژمنانم بمکڕەوە. تۆ بە سووکایەتی و شەرمەزاری و ڕیسوایی من دەزانیت، هەموو دوژمنەکانم لەبەردەمتن. ڕیسوایی دڵی شکاندووم، نەخۆش کەوتووم، چاوەڕێی سۆز بووم، نەبوو، چاوم لە دڵنەوایی گێڕا، دەستم نەکەوت. ژەهری تاڵیان دەرخواردم دا، لە تینوویەتیم سرکەیان دەرخوارد دام. با خوانەکەی بەردەمیان ببێتە داویان، ببێتە سزا و تەڵەیان. با بەرچاویان تاریک بێت تاکو نەبینن، هەمیشە پشتیان چەماوە بێت. هەڵچوونی خۆتیان پێدا هەڵبڕێژە، با ئاگری تووڕەییت بیانگاتێ. با خێوەتگاکانیان چۆڵ بێت، کەس نەبێت لە ڕەشماڵیان نیشتەجێ بێت! ئەوەی تۆ لێت داوە، ئەوان دەیچەوسێننەوە و ئەوەی تۆ بریندارت کردووە، باسی ئازارەکانی دەکەن. تاوان بخەرە سەر تاوانەکانیان، بێبەشیان بکە لە ڕاستودروستیت. لە پەڕتووکی ژیاندا بیانسڕەوە، لەگەڵ ڕاستودروستان ناویان مەنووسە.
زەبوورەکان 13:69-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه، به زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به ڕزگاریه دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ده‌ربازم بكه له زه‌لكاو، با نوقم نه‌بم. له دوژمنه‌كانم و له قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم. با لافاو ڕام نه‌ماڵێت، قووڵایی ئاو قووتم نه‌دات، دۆڵی بێ‌بن له‌سه‌رم دانه‌خرێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه. وه‌ک زۆری به‌زه‌ییه‌كه‌ت ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه، ڕووت له به‌نده‌ی خۆت مه‌پۆشه، چونكه له ته‌نگانه‌دام. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. لێم نزیک به‌ره‌وه و گیانم ده‌رباز بكه، له دوژمنانم بمكڕه‌وه. تۆ به سووكایه‌تی و شه‌رمه‌زاری و ڕیسوای من ده‌زانیت. هه‌موو دوژمنانم له به‌رده‌متن. ڕیسوایی دڵی شكاندووم، نه‌خۆش كه‌وتووم. چاوه‌ڕێی سۆز بووم، نه‌بوو، چاوم له دڵنه‌وایی گێڕا، ده‌ستم نه‌كه‌وت. ژه‌هری تاڵیان ده‌رخواردم دا، له تینوویه‌تیم سركه‌یان ده‌رخوارد دام. با خوانه‌كه‌ی به‌رده‌میان ببێته داویان، ببێته سزا و ته‌ڵه‌یان. با به‌رچاویان تاریک بێت تاكو نه‌بینن، هه‌میشه پشتیان چه‌ماوه‌بێت. قینی خۆتیان به‌سه‌ردا بڕێژه، با ئاگری تووڕه‌ییت بیانگاتێ. با ماڵیان كاول ببێت، كه‌س له ڕه‌شماڵیان نیشته‌جێ نه‌بێت. ئه‌وه‌ی تۆ لێت داوه، ئه‌وان ده‌یچه‌وسێننه‌وه و ئه‌وه‌ی تۆ بریندارت كردووه، باسی ئازاره‌كانی ده‌كه‌ن. تاوان بخه‌ره سه‌ر تاوانه‌كانیان، بێبه‌شیان بكه له بێتاوانیت. له سیپاره‌ی ژیاندا بیانسڕه‌وه، له‌گه‌ڵ بێتاوانان ناویان مه‌نووسه.