زەبوورەکان 13:69-17
زەبوورەکان 13:69-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام من نوێژه‌كانم بۆ تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له كاتی ڕه‌زامه‌ندیت، خودایه، به زۆریی میهره‌بانیه‌كه‌ت، به ڕزگاریه دڵسۆزانه‌كه‌ت وه‌ڵامم بده‌ره‌وه. ده‌ربازم بكه له زه‌لكاو، با نوقم نه‌بم. له دوژمنه‌كانم و له قووڵایی ئاو ده‌رباز ده‌بم. با لافاو ڕام نه‌ماڵێت، قووڵایی ئاو قووتم نه‌دات، دۆڵی بێ‌بن له‌سه‌رم دانه‌خرێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ده‌نگمه‌وه وه‌ره، چونكه میهره‌بانیه‌كه‌ت چاكه. وه‌ک زۆری به‌زه‌ییه‌كه‌ت ئاوڕم لێ بده‌ره‌وه، ڕووت له به‌نده‌ی خۆت مه‌پۆشه، چونكه له ته‌نگانه‌دام. زوو وه‌ڵامم بده‌ره‌وه.
زەبوورەکان 13:69-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، من نوێژم بۆ تۆیە، لە کاتی ڕەزامەندیت، ئەی خودایە، بە گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، بە ڕزگارییە دڵسۆزانەکەت وەڵامم بدەرەوە. دەربازم بکە لە زەلکاو، با نوقوم نەبم، لە دوژمنەکانم و لە قووڵایی ئاو دەرباز دەبم. با لافاو ڕام نەماڵێت، قووڵایی ئاو هەڵمنەلووشێت، زەوی قووتم نەدات. ئەی یەزدان، بەدەنگمەوە وەرە، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چاکە، بەگوێرەی زۆری بەزەییەکەت ئاوڕم لێ بدەوە، ڕووت لە خزمەتکاری خۆت مەپۆشە، چونکە لە تەنگانەدام، زوو وەڵامم بدەوە.