زەبوورەکان 21:68-35
زەبوورەکان 21:68-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام خودا سه‌ری ناحه‌زانی پان ده‌كاته‌وه، ته‌وقی سه‌ری ئه‌وانه‌ی به ڕێگای تاواندا ده‌ڕۆن. په‌روه‌ردگارمان فه‌رمووی: “له باشانه‌وه دوژمنانت ده‌هێنمه‌وه، له قووڵایی ده‌ریاكانه‌وه ده‌یانهێنمه‌وه. تا پێت به خوێنیان سوور بێت، زمانی سه‌گه‌كانت به‌شیان هه‌بێت لێیان”. خودایه، كه‌ژاوه‌ی تۆیان بینی، كه‌ژاوه‌ی خودا و پاشای من، به‌ره‌و پارساگا. گۆرانی بێژه‌كان له پێشه‌وه‌ن و ژێ ژه‌نه‌كان له دواوه، كچه ده‌ف لێده‌ره‌كان له‌ناوه‌ندیان. له كۆڕی گه‌وره‌دا ستایشی خودای په‌روه‌ردگار بكه‌ن. ئه‌ی ڕه‌چڵه‌كی ئیسڕائیل. ئه‌وه‌تا بنیامینی بچكۆڵه پێشه‌وایانه، حه‌شاماتێک له سه‌رانی ئیهوود، سه‌رانی زووه‌ولۆن، سه‌رانی نه‌پتالیم. خودا فه‌رمانی سه‌ربه‌رزیت دا. خودایه پاڵپشتی ئه‌مه به كه بۆ ئێمه‌ت كرد. له په‌رستگاكه‌ته‌وه له سه‌رووی یروشلایم، پاشا‌كان دیاریت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌رزه‌نشتی گیانداری نێو قامیشه‌ڵان بكه، ڕه‌وه گا و گوێره‌كه‌ی گه‌لان، تاكو به ملكه‌چییه‌وه پارچه زیو پێشكه‌ش بكات، ئه‌و گه‌لانه‌ی حه‌زیان له شه‌ڕه، په‌رتیان بكه. گه‌وره‌پیاوان له میسڕه‌وه دێن، كووش ده‌ستی خۆی بۆ خودا درێژ ده‌كات. ئه‌ی شانشینه‌كانی زه‌وی گۆرانی بۆ خودا بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. سیلاه. بۆ سواری ئاسمانی ئاسمانانی دێرین. ئه‌وه‌تا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه، به ده‌نگێكی به‌هێزه‌وه. با سه‌ربه‌رزیی خودا ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئیسڕائیله‌وه‌یه، ئه‌وه‌ی هێزی له‌نێو هه‌وره‌كاندایه. خودایه له پارساگاكه‌ت سامدارتریت. خودای ئیسڕائیل هێز و توانا ده‌دات به گه‌له‌كه‌ی. پیرۆزه خودا!
زەبوورەکان 21:68-35 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە، تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن. پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە، لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە، بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت، زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.» ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی، کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا. گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە، کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان. لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن، ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن. ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە، کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا، سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی. ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە، ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد. لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم، پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن. سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە، ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان، تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات. ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە. باڵوێز لە میسرەوە دێن، کوش دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات. ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین، ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت، ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە، ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت، خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.