لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:65-13

زەبوورەکان 1:65-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی خودایە، ستایشکردن لە سییۆن شایانی تۆیە، نەزرەکانمان بۆ تۆ بەجێدەهێنین. ئەی ئەوەی گوێت لە نوێژ دەبێت، هەموو کەس بۆ لای تۆ دێت. کاتێک گوناه بەسەرماندا زاڵ بوو، تۆ کەفارەتی یاخیبوونەکانی ئێمەت کرد. خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هەڵیاندەبژێریت و نزیکیان دەکەیتەوە بۆ ئەوەی لە حەوشەی ماڵەکەت بژین! تێر بووین لە چاکی ماڵەکەت، لە پەرستگای پیرۆزی تۆ. بە سامناکی ڕاستودروستی وەڵاممان دەدەیتەوە، ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ئەی ئەوەی دانیشتووانی سەراپای زەوی و دەریا دوورەکان پشتت پێ دەبەستن، کە بە هێزی خۆت چیاکانت دامەزراندووە، بە توانا خۆتت چەکدار کردووە، کە هەڵچوونی دەریاکان هێمن دەکەیتەوە، هەڵچوونی شەپۆلەکانیان، هەروەها ئاژاوەی گەلان. ئەوانەی لەوپەڕی جیهان دەژین، لە کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەترسن. لە شوێنی دەرکەوتنی بەرەبەیان و ئاوابوونی ئێواران، گۆرانی شادمانییان پێ دەڵێیت. بایەخ بە زەوی دەدەیت و ئاوی دەدەیت، زۆر بەپیت و فەڕی دەکەیت، جۆگەکانی خودا پڕ ئاون، دەغڵودانیان ئامادە دەکەیت، چونکە بەم شێوەیە ڕێکت خستووە. هێڵی جووتەکانی تێر ئاو دەکەیت و تەخت و ڕێکیان دەکەیت، بە لێزمەی باران پاراوی دەکەیت و بەروبوومیان بەرەکەتدار دەکەیت. بە چاکەی خۆت تاج دەخەیتە سەر ساڵ و ڕێڕەوەکانت چەوری لێ دەچۆڕێت. لەوەڕگاکانی دەشتودەر پڕ دەبن، ناوقەدی گردەکان بە شادی دەبەستییەوە. مێرگەکان بە ڕانە مەڕ و مێگەل دادەپۆشرێن، دەغڵودان دەبن بە کەوای دۆڵەکان، لە شادمانیدا هاوار دەکەن و گۆرانی دەڵێن.

زەبوورەکان 1:65-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌، ستایشكردن له‌ سیهیۆن شایانی تۆیه‌، نه‌زره‌كانمان بۆ تۆ به‌جێ ده‌هێنین. ئه‌ی ئه‌وه‌ی گوێت له‌ نوێژ ده‌بێت، هه‌موو ئاده‌میزادێک بۆ لای تۆ دێت. كاتێ گوناه به‌سه‌رماندا زاڵ ده‌بێت، تۆ كه‌فاره‌تی یاخیبوونه‌كانمان ده‌كه‌یت. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیانده‌بژێریت و نزیكیان ده‌كه‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌ت بژین. تێر بووین له‌ چاكیی ماڵه‌كه‌ت، له‌ په‌رستگای پارسای تۆ. به‌ سامناكیی دادپه‌روه‌ری وه‌ڵاممان ده‌ده‌یته‌وه‌، ئه‌ی خودای ڕزگاریده‌رمان، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی دانیشتووانی سه‌راپای زه‌وی و ده‌ریا دووره‌كان پشتت پێده‌به‌ستن. كه‌ به‌ هێزی خۆت چیاكانت جێگیر كردووه‌، به‌ توانا چه‌كدارت كردووه‌. كه‌ هه‌ڵچوونی ده‌ریاكان هێمن ده‌كه‌یته‌وه‌، هه‌ڵچوونی شه‌پۆڵه‌كانیان و ئاژاوه‌ی گه‌لان. دانیشتوانی ئه‌وپه‌ڕی جیهان له‌ نیشانه‌كانت ده‌ترسن. شوێنی به‌ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌به‌یان و ئاوابوونی ئێواران، شادمان ده‌بن. بایه‌خ به‌ زه‌وی ده‌ده‌یت و ئاوی ده‌ده‌یت. زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كه‌یت. جۆگه‌كانی خودا پڕ ئاون. خۆراكیان ئاماده‌ ده‌كه‌یت، چونكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ ڕێكتخستووه‌. هێڵه‌ جووته‌كانی تێر ئاو ده‌كه‌یت و ته‌خت و ڕێكیان ده‌كه‌یت. به‌ لێزمه‌ی باران پاراوی ده‌كه‌یت و به‌روبوومیان داڕشت ده‌كه‌یت. به‌ دڵتێریی خۆت تاج ده‌خه‌یته‌ سه‌ر ساڵ و ڕێڕه‌وه‌كانت چه‌وری لێ ده‌چۆڕێت. له‌وه‌ڕگاكانی ده‌شتوده‌ر پڕ ده‌بن، ناوقه‌دی گرده‌كان به‌ شادی ده‌به‌ستییه‌وه‌. مێرگه‌كان به‌ ڕان و مێگه‌ل داده‌پۆشرێن، دۆڵه‌كان ده‌غلودان له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌ شادومانیدا ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن و گۆرانیش ده‌ڵێن.