لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 5:60-12

زەبوورەکان 5:60-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ ده‌سته‌ ڕاستت ده‌ربازمان بكه‌ و یارمه‌تیمان بده‌، تا خۆشه‌ویستانت ده‌رباز بن. خودا له‌ پارساگاكه‌ی خۆیه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: “به‌ هاواری خۆشییه‌وه‌ شه‌خه‌م دابه‌ش ده‌كه‌م و دۆڵی سوكۆت ده‌پێوم. گلعاد هی منه‌، مه‌نه‌شێش هی منه‌. ئه‌پڕایم كڵاوی منه‌، ئیهوود داری ده‌سه‌ڵاتی منه‌. مۆئاب ده‌ستشۆرمه‌، سۆڵه‌كه‌م فڕێده‌ده‌مه‌ سه‌ر ئه‌دۆم، له‌سه‌ر فه‌له‌ستیه‌ هاواری سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌م”. كێیه‌ ده‌مباته‌ شاری شوورابه‌ند؟ كێیه‌ پێشڕه‌ویم ده‌كات بۆ ئه‌دۆم؟ مه‌گه‌ر تۆ نیت خودایه‌، كه‌ ئێمه‌ت ڕه‌ت كردۆته‌وه‌ و ئیتر له‌گه‌ڵ له‌شكره‌كانمان ده‌رناچیت؟ یارمه‌تیمان بده‌ به‌ ته‌نگانه‌دا، چونكه‌ ڕزگاری له‌ مرۆڤه‌وه‌ ناڕه‌وایه‌. له‌گه‌ڵ خودا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنین، ئه‌و دوژمنه‌كانمان پێشێل ده‌كات.