زەبوورەکان 1:57-4
زەبوورەکان 1:57-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌گه‌ڵم میهره‌بان به خودایه، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، چونكه گیانم په‌نا ده‌هێنێته به‌ر تۆ، په‌نا ده‌هێنمه به‌ر سێبه‌ری باڵه‌كانی تۆ، تا ئه‌م به‌ڵایه به‌سه‌ر ده‌چێت. بۆ خودای هه‌ره‌به‌رز هاوار ده‌كه‌م، بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه مافه‌كانم ده‌پارێزێت. له ئاسمانه‌وه ده‌نێرێت و ڕزگارم ده‌كات. ئه‌وانه ڕیسوا ده‌كات كه ڕاوم ده‌نێن. سیلاه. خودا میهره‌بانیه‌كه‌ی و ڕه‌واكه‌ی ده‌نێرێت. گیانم له‌نێو شێرانه، له‌نێو ئه‌وانه ڕاده‌كشێم كه ئاده‌میزاد قووت ده‌ده‌ن، ددانه‌كانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژه.
زەبوورەکان 1:57-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ، من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ، هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت. بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم، بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت. لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات، ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن. خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت. گیانم لەناو شێرانە، لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم، ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن، زمانیشیان شمشێری تیژە.