زەبوورەکان 3:56-8
زەبوورەکان 3:56-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ترسم لێده‌نیشێت، من پشت به تۆ ده‌به‌ستم. به خودا، كه شانازی به فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟ به درێژایی ڕۆژ ده‌ستكاریی قسه‌كانم ده‌كه‌ن، هه‌میشه پیلان بۆ خراپه‌م ده‌گێڕن. گیروگرفت ده‌نێنه‌وه، خۆیان مات ده‌كه‌ن، چاویان له هه‌نگاوه‌كانمه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكدا بمكوژن. له پێناوی تاوانیان سزایان بده، خودایه، به تووڕه‌یی خۆت گه‌لان ژێر بخه. خۆت ئاگاداری سه‌رگه‌ردانی منی، فرمێسكه‌كانم بخه‌ره مه‌شكه‌ی خۆته‌وه. ئایا ئه‌وان له سیپاری تۆدا نین؟
زەبوورەکان 3:56-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن. گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن. لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە، ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە. خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی، فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە، ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟