زەبوورەکان 1:54-7
زەبوورەکان 1:54-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، به ناوی خۆت ڕزگارم بكه، به هێزی خۆت ئه‌ستۆپاكیم بسه‌لمێنه. خودایه، گوێ له نوێژم بگره، قسه‌كانی ده‌مم ببیسته. چونكه بێگانه لێم هه‌ستاون، دڵڕه‌قه‌كان ده‌یانه‌وێ بمكوژن، ئه‌وانه‌ی ڕوویان له خودا نه‌كردووه. سیلاه. ئه‌وه‌تا خودا یارمه‌تیده‌ری منه، په‌روه‌ردگار پشتگیری گیانم ده‌كات. با خراپه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر دوژمنه‌كانم. به ڕه‌وای خۆت له ناویان ببه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌خشینی ئازادت پێشكه‌ش ده‌كه‌م، سوپاسی ناوت ده‌كه‌م، چونكه چاكه. چونكه له هه‌موو ته‌نگانه‌كان ده‌ربازی كردووم، سه‌ركه‌واتوانه چاوم بڕیوه‌ته دوژمنه‌كانم.
زەبوورەکان 1:54-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، بە ناوی خۆت ڕزگارم بکە، بە هێزی خۆت ئەستۆپاکیم بسەلمێنە. ئەی خودایە، گوێ لە نوێژم بگرە، قسەکانی دەمم ببیستە. بێگانە لێم هەستاون، دڵڕەقەکان دەیانەوێ بمکوژن، ئەوانەی ڕوویان لە خودا نەکردووە. بە ڕاستی خودا یارمەتیدەری منە، پەروەردگار پشتگیری گیانم دەکات. با خراپە بگەڕێتەوە سەر دوژمنەکانم، بە دڵسۆزی خۆت لە ناویان ببە. ئەی یەزدان، بەخشینی ئازادت پێشکەش دەکەم، ستایشی ناوت دەکەم، چونکە چاکە. لە هەموو تەنگانەکان دەربازی کردووم، سەرکەوتووانە چاوم بڕیوەتە دوژمنەکانم.