زەبوورەکان 5:51-10
زەبوورەکان 5:51-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌تا من به زگماكی تاوانبارم، گوناهبارم له‌و كاته‌وه كه دایكم سكی به من پڕ بووه. ئه‌وه‌تا له ناوه‌ڕۆكه‌وه به ڕه‌وا دڵشاد ده‌بیت، له وێژدانه‌وه فێری داناییم ده‌كه‌یت. به زوفا بێگه‌ردم بكه‌وه و بێگه‌رد ده‌بم، بمشۆره‌وه و له به‌فر سپی‌تر ده‌بم. با گوێم له شادی و خۆشی بێت، با ئه‌و ئێسقانانه‌ی وردوخاشت كردوه شاد بن. چاو له گوناهه‌كانم بپۆشه و هه‌موو خراپه‌كانم بسڕه‌وه. خودایه، دڵێكی پاكم تێدا ئافریده بكه و ڕووحێكی ڕاست له ناخمدا نوێ بكه‌وه.
زەبوورەکان 5:51-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم، گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت، لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم، بمشۆرەوە لە بەفر سپی‌تر دەبم. با گوێم لە شادی و خۆشی بێت، با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و هەموو خراپەکانم بسڕەوە. ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.