زەبوورەکان 1:50-10
زەبوورەکان 1:50-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خوداوه‌ندی خوداوه‌نده‌كان، په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت، له خۆرهه‌ڵاته‌وه تا خۆرئاوا زه‌وی بانگ ده‌كات. له سیهیۆنه‌وه كه له جوانیدا ته‌واوه، خودا پرشنگ ده‌دات. خوداوه‌ندمان دێت و بێده‌نگ نابێت. ئاگر له پێشیه‌وه هه‌ڵده‌لووشێت، گه‌رده‌لوولێكی له ده‌وردایه هه‌ڵچووه. له به‌رزاییه‌وه بانگی ئاسمان ده‌كات، هه‌روه‌ها زه‌وی، بۆ دادگایی كردنی گه‌له‌كه‌ی: “خوداناسه‌كانم بۆ كۆبكه‌نه‌وه، كه به قوربانی په‌یمانیان له‌گه‌ڵ به‌ستووم”. ئاسمان دادپه‌وه‌رییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، چونكه خودا خۆی دادوه‌ره. سیلاه. ئه‌ی گه‌لی من، گوێ بگرن تا قسه بكه‌م. ئه‌ی ئیسڕائیل، تا گه‌واهیت له‌سه‌ر بده‌م: من خودام، خودای تۆم. سه‌رزه‌نشتت ناكه‌م له‌سه‌ر قوربانییه‌كانت، چونكه قوربانییه سووتاوه‌كانت هه‌میشه له‌به‌رده‌مم دایه. من پێویستیم به گای ماڵه‌كه‌ت نییه، پێویستیم به گیسكی مێگه‌له‌كه‌ت نییه. چونكه هه‌موو گیانه‌وه‌رانی دارستان و مێگه‌له‌كانی سه‌ر هه‌زاره‌ها گرد هی منن.
زەبوورەکان 1:50-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت، لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات. لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە، خودا پڕشنگ دەدات. خودامان دێت و بێدەنگ نابێت، ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت، گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی. بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی، هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی: «بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم، کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.» ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت، چونکە خودا خۆی دادوەرە. «ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم، ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم: من خودام، خودای تۆم. سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت، قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە، پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت نییە، چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن، هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد.