زەبوورەکان 1:5-6
زەبوورەکان 1:5-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گوێ له وشه‌كانم بگره، له هاوارم وردبه‌ره‌وه. گوێ له ده‌نگی نزام بگره، ئه‌ی پاشا و خوداوه‌نده‌كه‌م، چونكه بۆ تۆ نوێژ ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌یانیان ده‌نگم ده‌بیستیت، به‌یانیان نوێژه‌كه‌م ئاڕاسته‌ی تۆ ده‌كه‌م و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م. چونكه تۆ خوداوه‌ندێک نیت خراپه‌ت پێ خۆش بێت، به‌دكار له‌گه‌ڵت نیشته‌جێ نابێت. لووتبه‌رزه‌كان له‌به‌ر چاوت ناوه‌ستن، ڕقت له هه‌موو به‌دكارێک ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به درۆ ده‌دوێن، له‌نێویان ده‌به‌یت. په‌روه‌ردگار قێزی له مرۆڤی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز ده‌بێته‌وه.
زەبوورەکان 1:5-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گوێ لە قسەکانم بگرە، لە ناڵەم وردبەرەوە. گوێ لە هاوارم بگرە، ئەی پاشا و خودام، چونکە لێت دەپاڕێمەوە. ئەی یەزدان، بەیانییان گوێ لە دەنگم دەگریت، بەیانییان خۆم ئامادە دەکەم بۆ نوێژکردن و چاوەڕێ دەکەم، چونکە تۆ خودایەک نیت خراپەت پێ خۆش بێت، بەدکار لەگەڵت نیشتەجێ نابێت. لووتبەرزەکان لەبەرچاوت ناوەستن، ڕقت لە هەموو بەدکارێک دەبێتەوە، ئەوانەی بە درۆ قسە دەکەن تۆ لەناویان دەبەیت، یەزدان قێزی لە کەسی خوێن‌ڕێژ و فێڵباز دەبێتەوە.