زەبوورەکان 1:49-9
زەبوورەکان 1:49-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی هه‌موو گه‌لان ئه‌مه ببیستن. ئه‌ی هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی گوێ بگرن، پایه‌به‌رز و پایه‌نزم، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه. ده‌مم باسی دانایی ده‌كات، لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه. گوێ بۆ په‌ند شل ده‌كه‌م، به عوود مه‌ته‌ڵه‌كه‌م ڕوون ده‌كه‌مه‌وه. بۆ له ڕۆژانی ته‌نگانه بترسم، كاتێ تاوانی خراپه‌كاره‌كان ده‌ورم ده‌گرن؟ ئه‌وانه‌ی كه پشت به سامانیان ده‌به‌ستن، شانازی به زۆریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟ كه‌س ناتوانێت ژیانی براكه‌ی بكڕێته‌وه، یان كه‌فاره‌تی ئه‌و بداته خودا. چونكه كڕینه‌وه‌ی ژیان زۆر گران ده‌كه‌وێت، هه‌رگیز ناتوانرێت نرخی ته‌واوی بدرێت تاكو تاهه‌تایه به زیندوویی بمێنێته‌وه و گۆڕ نه‌بینێت.
زەبوورەکان 1:49-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن، ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن، پایەبەرز و پایەنزم، هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە. دەمم باسی دانایی دەکات، لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە. گوێ بۆ پەند شل دەکەم، بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە. بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم، کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟ ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن. کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە، یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا. کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت، هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت، تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و گۆڕ نەبینێت.