زەبوورەکان 9:48-14
زەبوورەکان 9:48-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، له ناوه‌ندی په‌رستگاكه‌تدا بیر له میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. خودایه، وه‌ک ناوت ستایشت ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی زه‌وی. ده‌سته ڕاستت پڕه له چاكخوازی. كێوی سیهیۆن شادمان ده‌بێت، گونده‌كانی ئیهوود دڵخۆش ده‌بن به‌هۆی حوكمه‌كانت. به ده‌وروپشتی سیهیۆندا بگه‌ڕێن، به ده‌وریدا بسووڕێنه‌وه، قوللـهكانی بژمێرن، له شووراكانی وردبنه‌وه، بڕواننه قه‌ڵاكانی، تا بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی باس بكه‌ن: ئه‌م خودایه خوداوه‌ندمانه تاهه‌تایه و تا جاویدانی، تاكو مردنیش ئه‌و ڕابه‌رمانه.
زەبوورەکان 9:48-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، لە ناوەندی پەرستگاکەت بیر لە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکەینەوە. ئەی خودایە، وەک ناوت ستایشت دەگاتە ئەوپەڕی زەوی، دەستە ڕاستت پڕە لە ڕاستودروستی. کێوی سییۆن شادمان دەبێت، کچانی یەهودا دڵخۆش دەبن بەهۆی دادوەرییەکانت. بە دەوری سییۆندا بگەڕێن، بە دەوریدا بسووڕێنەوە، قوللەکانی بژمێرن، لە شووراکانی وردبنەوە، بڕواننە قەڵاکانی، هەتا بۆ نەوەی داهاتووی باس بکەن. هەتاهەتایە ئەم خودایە خودامانە، هەتا مردنیش ئەو ڕابەرمانە.