لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 6:42-11

زەبوورەکان 6:42-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودایه‌، گیانم غه‌مباره‌ له‌ ناخم، بۆیه‌ یادت ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ زه‌ویی یوردنه‌نه‌وه‌، له‌ چیاكانی حه‌رمۆنه‌وه‌، له‌ كێوی میچعاره‌وه‌. قووڵایی بانگی قووڵایی ده‌كات، به‌ ده‌م خوڕه‌ی تاڤگه‌كانته‌وه‌، هه‌موو شه‌پۆله‌كانت و ته‌وژمه‌كانت به‌سه‌رمدا كه‌وتوون. به‌ ڕۆژ په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ی ئاراسته‌ ده‌كات، به‌ شه‌ویش ستایشی ئه‌و له‌ لای منه‌، نوێژێكه‌ بۆ خودای ژیانم. خودا، كه‌ تاشه‌به‌ری منه‌، پێی ده‌ڵێم: “بۆچی له‌ یادت كردم؟ بۆچی به‌ خه‌مه‌وه‌ بچه‌وسێمه‌وه‌ به‌ ده‌ست دوژمنانم؟” به‌ تێكشكانی ئێسقانه‌كانم ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن، به‌ درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: “كوا خوداكه‌ت؟” ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنیت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.