زەبوورەکان 1:41-6
زەبوورەکان 1:41-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێ بەوەی ئاوڕ لە هەژار دەداتەوە، یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا ڕزگاری دەکات. یەزدان دەیپارێزێت و ژیانی دەبووژێنێتەوە، لەسەر زەوی خۆشحاڵی دەکات و نایداتە دەست حەزی دوژمنەکانی. یەزدان لە کاتی لاوازی پاڵپشتی دەکات و لە کاتی نەخۆشی دەیبووژێنێتەوە. گوتم: «ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چارەسەرم بکە، چونکە گوناهم دەرهەق بە تۆ کردووە.» دوژمنەکانم دەربارەی من قسەی خراپ دەکەن: «کەی دەمرێت و ناوی دەسڕێتەوە؟» کاتێک یەکێکیان بۆ دیدەنیم بێت، بە درۆ قسە دەکات، بوختان لە دڵی کۆدەکاتەوە، کە دەچێتە دەرەوەش بڵاوی دەکاتەوە.
زەبوورەکان 1:41-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له هه‌ژار ده‌داته‌وه، په‌روه‌ردگار له ڕۆژی خراپه‌دا ده‌ربازی ده‌كات. په‌روه‌ردگار ده‌یپارێزێت و ژیانی ده‌بووژێنێته‌وه، له‌سه‌ر زه‌ویدا خۆشحاڵی ده‌كات و نایداته‌ده‌ست حه‌زی دوژمنه‌كانی. په‌روه‌ردگار له‌كاتی لاوازی پاڵپشتی ده‌كات له كاتی نه‌خۆشی و ده‌یبوژێنێته‌وه. وتم: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. چاره‌سه‌رم بكه، چونكه گوناهم به‌رامبه‌ر تۆ كردووه”. دوژمنه‌كانم ده‌رباره‌ی من قسه‌ی خراپ ده‌كه‌ن: “كه‌ی ده‌مرێ و ناوی ده‌سڕێته‌وه؟” كاتێ یه‌كێكیان بۆ دیده‌نم بێت، قسه‌ی درۆ ده‌كات. بوختان له دڵیدا كۆده‌كاته‌وه. كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ش بڵاوی ده‌كاته‌وه.