زەبوورەکان 6:40-10
زەبوورەکان 6:40-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به قوربانی و پێشكه‌شكراو ڕازی نه‌بوویت. به‌ڵكو گوێی منت كرده‌وه. داوای قوربانیی سووتاندن و قوربانیی گوناهت نه‌كرد. ئینجا وتم: “ئه‌وه‌تا هاتم وه‌ک له‌و سیپاره‌ی پێچراو له‌سه‌رم نووسراوه: خودایه، شادومانیم له‌وه‌دایه كه خواستی تۆ جێبه‌جێ بكه‌م، ته‌وراته‌كه‌ت له ناخی دڵی مندایه”. له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زن موژده‌ی بێتاوانیم دا. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ خۆت ده‌زانیت، ده‌می خۆم ناگرم. دادپه‌روه‌ریت له‌نێو دڵم كپ ناكه‌مه‌وه، باسی سه‌رڕاستی و ڕزگاریت ده‌كه‌م. میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ له‌نێو كۆمه‌ڵی مه‌زن دا ناشارمه‌وه.
زەبوورەکان 6:40-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت، بەڵکو گوێی منت کردەوە، داوای قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەکرد. ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە. ئەی خودای من، شادمانیم لەوەدایە کە خواستی تۆ بەجێبهێنم، فێرکردنی تۆ لە ناخی دڵمدایە.» لەناو کۆمەڵی گەورە ڕاستودروستی ڕادەگەیەنم، ئەی یەزدان، تۆ خۆت دەزانیت، دەمی خۆم ناگرم. ڕاستودروستیت لەناو دڵم کپ ناکەمەوە، باسی دڵسۆزیت و ڕزگاریت دەکەم. خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و ڕاستییەکەت لەناو کۆمەڵی گەورە ناشارمەوە.