زەبوورەکان 1:4-4
زەبوورەکان 1:4-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتی نزاكه‌م وه‌ڵامم بده‌ره‌وه ئه‌ی خوداوه‌ندی چاكخوازم. له ته‌نگانه‌دا به هانامه‌وه هاتی، میهره‌بان به له‌گه‌ڵم و گوێ له نوێژه‌كه‌م بگره. ئه‌ی ئاده‌میزادان، تا كه‌ی شكۆی من به شوره‌یی ده‌زانن؟ تا كه‌ی حه‌ز له ناڕه‌وا ده‌كه‌ن و به‌دوای درۆدا ده‌گه‌ڕێن؟ سیلاه. بزانن كه په‌روه‌ردگار خوداناسه‌كه‌ی بۆ خۆی جیا كردۆته‌وه. په‌روه‌ردگار گوێم لێ ده‌گرێت كاتی بانگی ده‌كه‌م. تووڕه بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن. له‌سه‌ر نوێنه‌كانتان له دڵی خۆتاندا لێكی بده‌نه‌وه و بێده‌نگ بن. سیلاه.
زەبوورەکان 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودای ڕاستودروستم، کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە. لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە، لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە. ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟ هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟ بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە. یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە. کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن، بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.