لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:39-6 - Compare All Versions

زەبوورەکان 4:39-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

“ئه‌ی په‌روه‌ردگار كۆتایی ژیانی خۆم پیشان بده‌، هه‌روه‌ها ڕۆژه‌كانی ژیانم چه‌نده‌، تا بزانم من چ فه‌وتاوێكم. ئه‌وه‌تا ڕۆژگاری منت كردووه‌ به‌ چه‌ند بستێک، ته‌مه‌نم له‌به‌ر چاوت وه‌ک هیچه‌. ژیانی هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌یه‌. سیلاه‌. مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده‌ ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه‌ و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ‌ ده‌بێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 39 PNTZS

زەبوورەکان 4:39-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم. بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک، تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە. ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. «بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 39 KSS