زەبوورەکان 32:37-40
زەبوورەکان 32:37-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌دكار خۆی مات ده‌كات بۆ خوداناس، هه‌وڵده‌دات بیكوژێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌ستی به‌جێی ناهێڵێت، ناهێڵێ له دادگاش تاوانبار بكرێت. چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار بكه و ڕێگای ئه‌و بگره. ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه و ده‌تكات به میراتگری زه‌ویه‌كه، كاتێ به‌دكاران دوایان ده‌بڕێته‌وه، ده‌یان بینیت. به‌دكارم دی زۆرداربوو، وه‌ک دار ئورزێكی سه‌وز له زه‌ویێكی به‌پیت گه‌شه‌ی ده‌كرد. به‌ڵام زوو تێپه‌ڕی و نه‌ما، بۆی گه‌ڕام دیاری نه‌بوو. بڕوانه مرۆڤی ته‌واو، سه‌یری مرۆڤی ڕاست بكه، مرۆڤی ئاشتیخواز دوا ڕۆژی هه‌یه. به‌ڵام هه‌موو به‌دكاره‌كان له‌ناوده‌چن. دوا ڕۆژی به‌دكاران ده‌بڕێته‌وه. ڕزگاری خوداناسان له‌لای په‌روه‌ردگاره‌وه دێت، ئه‌و قه‌ڵایانه له كاتی ته‌نگانه. په‌روه‌ردگار یارمه‌تیان ده‌دات و ده‌ربازیان ده‌كات، له به‌دكاران ده‌ربازیان ده‌كات و ڕزگاریان ده‌كات. چونكه په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
زەبوورەکان 32:37-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست، هەوڵدەدات بیکوژێت، بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت، ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت. چاوەڕێی یەزدان بکە و ڕێگای ئەو بگرە. ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە، کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت. بەدکارم دی بێ ویژدان بوو، وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد، بەڵام زوو تێپەڕی و نەما، هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو. بڕوانە مرۆڤی بێ کەموکوڕی، سەیری مرۆڤی ڕاست بکە، مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هەیە. بەڵام هەموو یاخیبووەکان لەناودەچن، دواڕۆژی بەدکاران دەبڕدرێتەوە. ڕزگاریی ڕاستودروستان لەلایەن یەزدانەوە دێت، ئەو قەڵای ئەوانە لە کاتی تەنگانە. یەزدان یارمەتییان دەدات و دەربازیان دەکات، لە بەدکاران دەربازیان دەکات و ڕزگاریان دەکات، چونکە پەنا بۆ ئەو دەبەن.