زەبوورەکان 30:37-36
زەبوورەکان 30:37-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌می خوداناس به دانایی ده‌ده‌وێت، زمانیشی باسی ڕوا ده‌كات. ته‌وراتی خودای له‌نێو دڵدایه، بۆیه پێی ناخلیسكێت. به‌دكار خۆی مات ده‌كات بۆ خوداناس، هه‌وڵده‌دات بیكوژێت. به‌ڵام په‌روه‌ردگار له‌به‌رده‌ستی به‌جێی ناهێڵێت، ناهێڵێ له دادگاش تاوانبار بكرێت. چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگار بكه و ڕێگای ئه‌و بگره. ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه و ده‌تكات به میراتگری زه‌ویه‌كه، كاتێ به‌دكاران دوایان ده‌بڕێته‌وه، ده‌یان بینیت. به‌دكارم دی زۆرداربوو، وه‌ک دار ئورزێكی سه‌وز له زه‌ویێكی به‌پیت گه‌شه‌ی ده‌كرد. به‌ڵام زوو تێپه‌ڕی و نه‌ما، بۆی گه‌ڕام دیاری نه‌بوو.
زەبوورەکان 30:37-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەمی پیاوچاک بە دانایی دەدوێت، زمانیشی باسی دادپەروەری دەکات. فێرکردنی خودای خۆی لەناو دڵیەتی، بۆیە پێی ناخلیسکێت. بەدکار خۆی مات دەکات بۆ ڕاستودروست، هەوڵدەدات بیکوژێت، بەڵام یەزدان لەبەردەستی بەجێی ناهێڵێت، ناهێڵێ لە دادگاش تاوانبار بکرێت. چاوەڕێی یەزدان بکە و ڕێگای ئەو بگرە. ئەویش بەرزت دەکاتەوە و دەتکات بە میراتگری خاکەکە، کاتێک بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە، دەیانبینیت. بەدکارم دی بێ ویژدان بوو، وەک دار ئورزێکی سەوز لە خاکێکی بەپیت گەشەی دەکرد، بەڵام زوو تێپەڕی و نەما، هەرچەند بۆی گەڕام بەڵام دیار نەبوو.