زەبوورەکان 23:37-29
زەبوورەکان 23:37-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه بكات، ناكه‌وێت، چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له به‌دكاری لابده و چاكه بكه، ئینجا تاهه‌تایه له زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ ده‌بیت. چونكه په‌روه‌ردگار حه‌ز له ڕه‌وا ده‌كات، واز له خۆشه‌ویستانی ناهێنێت. تاهه‌تایه ده‌پارێزرێن، به‌ڵام نه‌وه‌ی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، خوداناسان ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه و تاهه‌تایه له سه‌ری نیشته‌جێ ده‌بن.
زەبوورەکان 23:37-29 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. من گەنج بووم و ئێستا پیرم، هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت، یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات، منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە، ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت، چونکە یەزدان حەز لە دادپەروەری دەکات، واز لە خۆشەویستانی ناهێنێ. هەتاهەتایە دەپارێزرێن، بەڵام منداڵەکانی بەدکاران دوایان دەبڕدرێتەوە. ڕاستودروستان دەبن بە میراتگری خاکەکە و هەتاهەتایە لەسەری نیشتەجێ دەبن.