زەبوورەکان 23:37-27
زەبوورەکان 23:37-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
په‌روه‌ردگار هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ جێگیر ده‌كات و به‌ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ساتمه بكات، ناكه‌وێت، چونكه په‌روه‌ردگار به ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم، نه‌مدی خوداناس وازی لێبهێنرێت، یان نه‌وه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. هه‌رده‌م دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات، نه‌وه‌كانیشی داڕشت دار ده‌بن. له به‌دكاری لابده و چاكه بكه، ئینجا تاهه‌تایه له زه‌ویه‌كه نیشته‌جێ ده‌بیت.
زەبوورەکان 23:37-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەزدان هەنگاوەکانی مرۆڤ دەچەسپێنێ، بە ڕێگاکەی دڵخۆش دەبێ. ئەگەر پێی بخزێت، ناکەوێت، چونکە یەزدان بە دەستی خۆی پشتی دەگرێت. من گەنج بووم و ئێستا پیرم، هەرگیز نەمبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت، یان منداڵەکانی سواڵی نان بکەن. هەردەم دڵفراوانە و قەرز دەدات، منداڵەکانیشی بەرەکەتدار دەبن. لە بەدکاری لابدە و چاکە بکە، ئینجا هەتاهەتایە لە خاکەکە نیشتەجێ دەبیت،