زەبوورەکان 16:37-22
زەبوورەکان 16:37-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌و كه‌مه‌ی كه خوداناس هه‌یه‌تی، له سامانی به‌دكاران زۆر باشتره. چونكه به‌دكاره‌كان بازوویان ده‌شكێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پشتی خوداناسان ده‌گرێت. په‌روه‌ردگار ڕۆژانی بێتاوانه‌كان ده‌زانێت، میراتیان تاهه‌تایه ده‌مێنێت. له ڕۆژگاری خراپ شه‌رمه‌زار نابن، له ڕۆژگاری برسیێتیدا تێر ده‌بن. چونكه به‌دكاران ده‌فه‌وتێن، دوژمنه‌كانی په‌روه‌ردگاریش وه‌ک جوانی له‌وه‌ڕگا له‌ناوچوون، وه‌ک دووكه‌ڵ له‌ناوچوون. به‌دكار قه‌رز ده‌كات و پێی نادرێته‌وه، به‌ڵام خوداناس به دڵفراوانییه‌وه ده‌به‌خشێت. چونكه داڕشتكراوانی ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه، به‌ڵام نه‌فره‌تلێكراوان دوایان ده‌بڕدرێته‌وه.
زەبوورەکان 16:37-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەو کەمەی کە کەسی ڕاستودروست هەیەتی، لە سامانی گەلێک بەدکاران باشترە، چونکە بەدکارەکان بازوویان دەشکێت، بەڵام یەزدان پشتی ڕاستودروستان دەگرێت. یەزدان تەمەنی ئەوانە دەزانێت کە بێ کەموکوڕین، هەتاهەتایە میراتیان دەمێنێت. لە ڕۆژگاری بەڵا شەرمەزار نابن، لە ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر دەبن. بەڵام بەدکاران دەفەوتێن، دوژمنەکانی یەزدانیش وەک گوڵی کێوی لەناودەچن، وەک دووکەڵ لەناودەچن. بەدکاران قەرز دەکەن و پێیان نادرێتەوە، بەڵام ڕاستودروستەکان بە دڵفراوانییەوە دەبەخشن. ئەوانەی یەزدان بەرەکەتداری کردوون دەبن بە میراتگری خاکەکە، بەڵام ئەوانەی بەر نەفرەتی کەوتوون دوایان دەبڕدرێتەوە.