زەبوورەکان 5:36-11
زەبوورەکان 5:36-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان، دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان. ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە، دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە. ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت. ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە! ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن، تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە، بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین. با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن، ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن. با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز، دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.
زەبوورەکان 5:36-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته هه‌وره‌كان. دادپه‌روه‌ریت وه‌ک چیاكانی خودایه، حوكمه‌كانت وه‌ک ده‌ریای قووڵه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕزگارده‌كه‌یت. خودایه میهره‌بانیه‌كه‌ت چه‌ند به‌نرخه! ئاده‌میزادان له سێبه‌ری باڵه‌كانتدا په‌نا ده‌گرن. به چه‌وریی ماڵه‌كه‌ت تێر ده‌بن، له ڕووباری به‌خششت پێیان ده‌ده‌یت بنۆشن. چونكه كانیی ژیان له‌لای تۆیه. به ڕووناكی تۆ ئێمه ڕووناكی ده‌بینین. به‌رده‌وامی بده به میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تناسن، به دادپه‌روریه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی دڵڕاستن. با نه‌كه‌ومه ژێر پێی پیاوی لووتبه‌رز، ده‌ستی به‌دكاران نه‌مله‌قێنێت.