لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 8:34-18

زەبوورەکان 8:34-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات. له‌ په‌روه‌ردگار بترسن ئه‌ی پارساكراوانی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی لێی ده‌ترسن پێویستیان به‌ هیچ نابێت. به‌چكه‌شێره‌كان پێویستیان بوو برسییان بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن پێویستیان به‌ شتی چاک نابێت. كوڕینه‌ وه‌رن گوێ‌ له‌ من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م. چ كه‌سێكه‌ ژیانی خۆشده‌وێت و ئاره‌زوو ده‌كات زۆر ڕۆژگاری خۆشی ببینێت؟ زمانت له‌ خراپه‌ بپارێزه‌ و لێوه‌كانت له‌ فێڵ. له‌ خراپه‌ دوور به‌ و چاكه‌ بكه‌، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه‌. چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه‌ و گوێی له‌ هاواره‌كانیان ڕاگرتووه‌. ڕووی په‌روه‌ردگار دژی خراپه‌كارانه‌، تا یادیان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕێته‌وه‌. ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن و په‌روه‌ردگار گوێی لێیان ده‌بێت، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانیان ده‌ربازیان ده‌كات. په‌روه‌ردگار له‌ دڵشكاوان نزیكه‌ و ئه‌وانه‌ ڕزگار ده‌كات كه‌ ڕووحیان وردوخاش بووه‌.

زەبوورەکان 8:34-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

تامی بکەن و ببینن کە یەزدان چاکە! خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پەنای بۆ دەبات. لە یەزدان بترسن ئەی گەلە پیرۆزەکەی، چونکە ئەوانەی لێی دەترسن پێویستیان بە هیچ نابێت. ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە.