زەبوورەکان 10:34-22
زەبوورەکان 10:34-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌چكه‌شێره‌كان پێویستیان بوو برسییان بوو، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن پێویستیان به شتی چاک نابێت. كوڕینه وه‌رن گوێ له من بگرن، ترسی په‌روه‌ردگارتان فێر ده‌كه‌م. چ كه‌سێكه ژیانی خۆشده‌وێت و ئاره‌زوو ده‌كات زۆر ڕۆژگاری خۆشی ببینێت؟ زمانت له خراپه بپارێزه و لێوه‌كانت له فێڵ. له خراپه دوور به و چاكه بكه، به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێ و كۆششی بۆ بكه. چاوی په‌روه‌ردگار ڕووه‌و خوداناسانه و گوێی له هاواره‌كانیان ڕاگرتووه. ڕووی په‌روه‌ردگار دژی خراپه‌كارانه، تا یادیان له‌سه‌ر زه‌وی بسڕێته‌وه. ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن و په‌روه‌ردگار گوێی لێیان ده‌بێت، له هه‌موو ته‌نگانه‌كانیان ده‌ربازیان ده‌كات. په‌روه‌ردگار له دڵشكاوان نزیكه و ئه‌وانه ڕزگار ده‌كات كه ڕووحیان وردوخاش بووه. خوداناس گرفتی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام په‌روه‌ردگار له هه‌مووی ده‌ربازی ده‌كات، هه‌موو ئێسقانه‌كانی ده‌پارێزێت، هیچیان ناشكێت. به‌دكاریى به‌دكاران له ناو ده‌بات، ئه‌وانه‌ی ڕقیان له خوداناسانه، سزا ده‌درێن. په‌روه‌ردگار گیانی به‌نده‌كانی خۆی ده‌كڕێته‌وه و ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن سزا نادرێن.
زەبوورەکان 10:34-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ڕەنگە شێرەکان تووشی برسیێتی و لاوازی بن، بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن پێویستیان بە شتی چاک نابێت. کوڕینە، وەرن گوێ لە من بگرن، فێری لەخواترسیتان دەکەم. چ کەسێکە ژیانی خۆشدەوێت و ئارەزوو دەکات زۆر ڕۆژگاری خۆش ببینێت؟ زمانت لە خراپە بپارێزە و لێوەکانت لە فێڵبازی. لە خراپە دوور بە و چاکە بکە، بەدوای ئاشتیدا بگەڕێ و کۆششی بۆ بکە. چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە، تاکو یادەوەرییان لەسەر زەوی ببڕێتەوە. سەرڕاستان هاوار دەکەن و یەزدان گوێی لێیان دەبێت، لە هەموو تەنگانەکانیان دەربازیان دەکات. یەزدان لە دڵشکاوان نزیکە و ئەوانە ڕزگار دەکات کە ڕۆحیان وردوخاش بووە. پیاوچاک گرفتی زۆر دەبێت، بەڵام یەزدان لە هەمووی دەربازی دەکات، هەموو ئێسکەکانی دەپارێزێت، هیچیان ناشکێنرێت. بەدکاری بەدکاران لەناو دەبات، ئەوانەی ڕقیان لە ڕاستودروستانە، تاوانبار دەکرێن. یەزدان گیانی خزمەتکارەکانی خۆی دەکڕێتەوە و ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر یەزدان تاوانبار ناکرێن.