زەبوورەکان 6:31-13
زەبوورەکان 6:31-13 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن، من متمانەم بە یەزدان هەیە. من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم، چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە. نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان، بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم. ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام. چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان، ڕۆح و لەشم لە خەمان. ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە، ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان، لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە، ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە. بەهۆی دوژمنەکانمەوە، بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم، بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم، ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە. لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم، وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە. گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە، «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!» هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن، بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن.
زەبوورەکان 6:31-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕقم له‌وانه ده‌بێته‌وه كه ده‌ست به بتی ناڕه‌وا ده‌گرن. به‌ڵام من پشتم به په‌روه‌ردگار به‌ستووه. به میهره‌بانیی تۆ شاد و دڵخۆش ده‌بم، چونكه نه‌هامه‌تیی منت دیووه و له ته‌نگانه‌دا گیانی منت ناسیوه، نه‌تخستوومه‌ته به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به چونكه له ته‌نگانه‌دام. چاوه‌كانم كزبوون له خه‌فه‌تان. ڕووح و له‌شم له خه‌مان. ژیانم به خه‌م و خه‌فه‌ت فه‌وتاوه، ساڵانی ته‌مه‌نم به ئاخ هه‌ڵكێشان. له‌به‌ر ده‌رد و به‌ڵا هێزم لێ بڕاوه و ئێسقانه‌كانم پووكاونه‌ته‌وه. له‌لای دوژمنه‌كانم بوومه‌ته شووره‌یی و به ته‌واوی بوومه‌ته شه‌رمه‌زاری لای هاوسێكانم، بوومه‌ته مایه‌ی ترس بۆ ئاشناكانم. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌مبینن، لێم هه‌ڵدێن. له بیر كراوم وه‌ک ئه‌وه‌ی مردبم. وه‌ک قاپێكی شكاوم به‌سه‌ر هاتووه. چونكه گوێم له چپه‌چپی زۆركه‌س بووه. ترس له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه پیلان له دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ژیانم له‌ناو ببه‌ن.