زەبوورەکان 6:31-10
زەبوورەکان 6:31-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕقم له‌وانه ده‌بێته‌وه كه ده‌ست به بتی ناڕه‌وا ده‌گرن. به‌ڵام من پشتم به په‌روه‌ردگار به‌ستووه. به میهره‌بانیی تۆ شاد و دڵخۆش ده‌بم، چونكه نه‌هامه‌تیی منت دیووه و له ته‌نگانه‌دا گیانی منت ناسیوه، نه‌تخستوومه‌ته به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵم میهره‌بان به چونكه له ته‌نگانه‌دام. چاوه‌كانم كزبوون له خه‌فه‌تان. ڕووح و له‌شم له خه‌مان. ژیانم به خه‌م و خه‌فه‌ت فه‌وتاوه، ساڵانی ته‌مه‌نم به ئاخ هه‌ڵكێشان. له‌به‌ر ده‌رد و به‌ڵا هێزم لێ بڕاوه و ئێسقانه‌كانم پووكاونه‌ته‌وه.
زەبوورەکان 6:31-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
من ڕقم لەوانە دەبێتەوە کە دەست بە بتی پووچەوە دەگرن، من متمانەم بە یەزدان هەیە. من بە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆ شاد و دڵخۆش دەبم، چونکە تۆ دەردی منت بینیوە و لە تەنگانەدا گیانی منت ناسیوە. نەتخستوومەتە بەردەستی دوژمنان، بەڵکو لەسەر شوێنێکی فراوان ڕاتگرتووم. ئەی یەزدان، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە لە تەنگانەدام. چاوەکانم کزبوون لە خەفەتان، ڕۆح و لەشم لە خەمان. ژیانم بە خەم و خەفەت فەوتاوە، ساڵانی تەمەنم بە ئاخ هەڵکێشان، لەبەر دەرد و بەڵا هێزم لێ بڕاوە، ئێسقانەکانم پووکاونەتەوە.