زەبوورەکان 19:31-24
زەبوورەکان 19:31-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چاکەت چەند مەزنە، کە هەڵتگرتووە بۆ ئەوانەی ترسی تۆیان لە دڵدایە، ئەوەی بە بەرچاوی خەڵکەوە، بەوانەی دەبەخشیت کە پەنات بۆ دەهێنن. لە پەنای خۆت دەیانشاریتەوە، لە پیلانەکانی خەڵکی، لەژێر سێبەری خۆت دەیانپارێزیت، لە زمانی سکاڵاکەران. ستایش بۆ یەزدان، چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕە سەرسوڕهێنەرەکەی خۆی نیشاندام، کاتێک لە شارێکی ئابڵوقەدراو بووم. لە کاتی سەرلێشێوانم گوتم: «لەبەرچاوت نەماوم!» بەڵام تۆ گوێت لە دەنگی پاڕانەوەم گرت، کە هاوارم بۆت هێنا. ئەی هەموو خۆشەویستانی، یەزدانتان خۆشبوێت! یەزدان دڵسۆزەکان دەپارێزێت، بەڵام بە تەواوی سزای لووتبەرزەکان دەدات. ئازابن و دڵتان بەهێز بکەن، ئەی هەموو ئەوانەی هیواتان بە یەزدان هەیە.
زەبوورەکان 19:31-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چاكه‌ت چه‌ند مه‌زنه، كه هه‌ڵتگرتووه بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له دڵ دایه، ئه‌وه‌ی به به‌رچاوی ئاده‌میزادانه‌وه، به‌وانه‌ی ده‌به‌خشیت كه په‌نات بۆ ده‌هێنن. له‌نێو په‌رده‌ی ڕووی خۆت ده‌یانشاریته‌وه، له پیلانه‌كانی خه‌ڵكی، له ژێر سێبه‌ری خۆت ده‌یانپارێزیت، له زمانی سكاڵاكاران. پیرۆزه په‌روه‌ردگار، چونكه میهره‌بانیه سه‌ر سووڕهێنه‌ره‌كه‌ی خۆی نیشاندام، كاتێ له شارێكی ئابڵوقه‌دار بووم. له كاتی سه‌ره‌رگه‌ردانیم وتم: “له به‌ر چاوت نه‌ماوم” به‌ڵام تۆ گوێت له ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م گرت، كه هاوارم بۆت هێنا. په‌روه‌ردگارتان خۆش‌بووێت ئه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستانی. په‌روه‌ردگار سه‌رڕاسته‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام به ته‌واوی سزای لووتبه‌رزه‌كان ده‌دات. ئازابن و دڵتان به هێز بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارن.