لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:31-8

زەبوورەکان 1:31-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار من په‌نام برده‌ به‌ر تۆ، با تاهه‌تایه‌ شه‌رمه‌زار نه‌بم. به‌ دادپه‌روه‌ریی خۆت ده‌ربازم بكه‌. گوێت بۆم شل بكه‌. خێرا فریام بكه‌وه‌. ببه‌ به‌و تاشه‌به‌رده‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌م، به‌و قه‌ڵا سه‌خته‌ بۆ ڕزگار كردنم. چونكه‌ تاشه‌به‌رد و قه‌ڵای منی. له‌پێناوی ناوی خۆت ڕابه‌رایه‌تی و ڕێنماییم بكه‌. له‌و ته‌ڵه‌یه‌ی بۆم نراوه‌ته‌وه‌ ئازادم بكه‌، چونكه‌ تۆ په‌ناگای منی. ڕووحم به‌ ده‌ستی تۆ ده‌سپێرم. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندی ڕه‌وا، تۆ منت كڕییه‌وه‌. ڕقم له‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ست به‌ بتی ناڕه‌وا ده‌گرن. به‌ڵام من پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌. به‌ میهره‌بانیی تۆ شاد و دڵخۆش ده‌بم، چونكه‌ نه‌هامه‌تیی منت دیووه‌ و له‌ ته‌نگانه‌دا گیانی منت ناسیوه‌، نه‌تخستوومه‌ته‌ به‌ر ده‌ستی دوژمنان، به‌ڵكو له‌سه‌ر شوێنێكی فراوان ڕاتگرتووم.