زەبوورەکان 8:30-12
زەبوورەکان 8:30-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاوارم بۆ تۆ كرد، من له په‌روه‌ردگار پاڕامه‌وه: “مه‌رگی من سوودی چی تێدایه، ئه‌گه‌ر من شۆڕببمه‌وه نێو گۆڕ؟ ئایا گڵ سوپاست ده‌كات؟ ئایا ڕه‌وای تۆ ڕاده‌گه‌یه‌نێت؟ ئه‌ی په‌روه‌ردگار گوێ بگره و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ببه به یارمه‌تیده‌رم”. تۆ شیوه‌نی منت گۆڕی بۆ سه‌ما، گووشت له‌به‌ر داماڵیم و به‌رگی شادیت له‌به‌ر كردم، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووحم په‌سنیت بۆ بڵێت و بێ ده‌نگ نه‌بێت. ئه‌ی په‌روه‌ردگار خودایه، تاهه‌تایه هه‌ر سوپاست ده‌كه‌م.
زەبوورەکان 8:30-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، من هاوارم بۆ تۆ هێنا، من لە پەروەردگار پاڕامەوە: «مەرگی من سوودی چی تێدایە، ئەگەر من شۆڕ ببمەوە ناو گۆڕ؟ ئایا خۆڵ ستایشت دەکات؟ ئایا دڵسۆزیت ڕادەگەیەنێت؟ ئەی یەزدان، گوێ بگرە و لەگەڵم میهرەبان بە! ئەی یەزدان، ببە بە یارمەتیدەرم!» تۆ شینی منت گۆڕی بۆ شایی، جلوبەرگی گوشت لەبەر داماڵیم و بەرگی شادیت لەبەرکردم، بۆ ئەوەی دڵم گۆرانیت بۆ بڵێت و بێدەنگ نەبێت. ئەی یەزدان، خودای من، هەتاهەتایە هەر ستایشت دەکەم.