لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:28-7

زەبوورەکان 1:28-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار من بۆ تۆ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی تاشه‌به‌رده‌كه‌م، گوێی خۆتم لێ‌ كه‌ڕ مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆتم لێ‌ بێده‌نگ بكه‌یت، وه‌ک ئه‌وانه‌م لێ‌ دێت كه‌ شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ نێو گۆڕ. گوێ‌ له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره‌، كاتێ كه‌ هاوارت بۆ ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌پارسای تۆ. له‌گه‌ڵ به‌دكاره‌كان ڕاممه‌كێشه‌، ئه‌وانه‌ی ئیشی خراپه‌ ده‌كه‌ن، به‌ ئاشتی قسه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵیان پڕ له‌ به‌دكاریه‌. به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان سزایان بده‌، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده‌ و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه‌ سه‌ر خۆیان. چونكه‌ گوێ‌ ناده‌ن به‌ كاره‌كانی په‌روه‌ردگار و به‌ كرده‌وه‌كانی ده‌ستی، ده‌یانڕوخێنێت و جارێكی دیكه‌ دروستیان ناكاته‌وه‌. پیرۆز بێت په‌روه‌ردگار، چونكه‌ گوێی له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بوو. په‌روه‌ردگار سه‌ربه‌رزی و قه‌ڵغانی منه‌، دڵم متمانه‌ی به‌و كرد و سه‌ركه‌وتوو بووم. دڵم شاد ده‌بێت و به‌ گۆرانی خۆم سوپاسی ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 1:28-7 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم. ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە، چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت، وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ. گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە، کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم، دەستەکانم بەرز دەکەمەوە بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ. لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە، ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن، بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن، بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە. بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە، بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان. لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و بە کارەکانی دەستی، تێکیان دەشکێنێت و جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە. ستایش بۆ یەزدان، چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو. یەزدان هێز و قەڵغانی منە، دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت، دڵم شاد دەبێت و بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.