زەبوورەکان 4:27-6
زەبوورەکان 4:27-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
داوای یەک شت لە یەزدان دەکەم، ئەوەی بەدوایدا دەگەڕێم: کە هەموو ڕۆژانی ژیانم لە ماڵی یەزدان نیشتەجێ بم، تاکو تەماشای جوانی یەزدان بکەم و لە پەرستگاکەی ورد ببمەوە. لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی بەڵا، لەژێر سێبەری خۆی دەمشارێتەوە، بە پڵاسی نشینگەکەی دامدەپۆشێت. بۆ سەر تاشەبەردێک بڵندم دەکاتەوە. ئێستاش سەرفرازم بەسەر دوژمنانی دەوروبەرم، لەناو نشینگەکەیدا بە هاوار و خۆشییەوە قوربانی پێشکەش دەکەم، سروود بۆ یەزدان دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم.
زەبوورەکان 4:27-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یه‌ک شتم له په‌روه‌ردگار ده‌وێت، ئه‌وه‌ی لێ داوا ده‌كه‌م: كه هه‌موو ڕۆژانی ژیانم له ماڵی په‌روه‌ردگار نیشته‌جێبم، تا ته‌ماشای جوانی په‌روه‌ردگار بكه‌م و له په‌رستگاكه‌ی ورد ببمه‌وه. چونكه له ڕۆژی به‌ڵا، له ژێر سێبه‌ری خۆی ده‌مشارێته‌وه. به په‌رده‌ی نشینگه‌كه‌ی دامده‌پۆشێت. بۆ سه‌ر تاشه‌به‌ردێک بڵندم ده‌كاته‌وه. ئێستاش سه‌رفرازم به‌سه‌ر دوژمنانی ده‌وروبه‌رم، له‌نێو نشینگه‌كه‌یدا به ده‌نگ هه‌ڵبڕین و خۆشییه‌وه قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م، گۆرانی و په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار ده‌ڵێم.