زەبوورەکان 6:26-12
زەبوورەکان 6:26-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە. گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان، ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە. بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە. پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.
زەبوورەکان 6:26-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌سته‌كانم به بێگه‌ردی ده‌شۆم و به ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ماڵه‌م خۆشده‌وێت كه تۆ تیادایت، ئه‌و شوێنه‌ی كه شكۆمه‌ندی تۆی تێدا نیشته‌جێیه. گیانم له‌گه‌ڵ گوناهباران كۆمه‌كه‌وه، ژیانم له‌گه‌ڵ خوێن ڕێژان. ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان به خراپه پیس بووه و ده‌ستی ڕاستیان پڕ له به‌رتیله. به‌ڵام من به ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه. بمكڕه‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خته. له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كاندا ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.