زەبوورەکان 16:25-21
زەبوورەکان 16:25-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئاوڕم لێ بده‌وه و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، چونكه ته‌نیا و به‌دبه‌ختم. دڵته‌نگیم مه‌هێڵه. له تهنگانهكانم ده‌ربازم بكه. بڕوانه داماوی و ڕهنجكێشانم و له هه‌موو گوناهه‌كانم خۆش به. بڕوانه دوژمنه‌كانم چه‌ند زۆر بوون و چه‌ند به كینه‌وه ڕقیان لێمه. ژیانم بپارێزه و ده‌ربازم بكه، شه‌رمه‌زار نابم چونكه پشتم به تۆ به‌ستووه. ته‌واوی و سه‌رڕاستیم ده‌مپارێزێت، چونكه ئومێدم به تۆیه.
زەبوورەکان 16:25-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاوڕم لێ بدەوە و لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە تەنها و کڵۆڵم. دڵتەنگیم زیاد بووە، لە تەنگانەکانم ڕزگارم بکە. تەماشای داماوی و ڕەنجکێشانم بکە و لە هەموو گوناهەکانم خۆشبە. تەماشای دوژمنەکانم بکە چەند زۆر بوونە و چەند بە قینەوە ڕقیان لێمە. ژیانم بپارێزە و ڕزگارم بکە، شەرمەزارم مەکە، چونکە پەنا وەبەر تۆ دەهێنم. با دروستی و سەرڕاستی پارێزەرم بن، چونکە ئومێدم بە تۆیە.