زەبوورەکان 1:25-5
زەبوورەکان 1:25-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. پشتم به تۆ به‌ستووه خودایه، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. دوژمنانم پێ خۆش مه‌كه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه. له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه.
زەبوورەکان 1:25-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە.