زەبوورەکان 22:22-30
زەبوورەکان 22:22-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم. له‌نێو كۆمه‌ڵدا ستایشت ده‌كه‌م. ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن! چونكه به سووكیه‌وه نه‌ڕوانیه به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ له هاواری ده‌گرێت. له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زندا، له‌به‌ر تۆ ستایشت ده‌كه‌م. نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم له پێش ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان لایه. دڵنه‌رمه‌كان خواردن ده‌خۆن و تێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن ستایشی ده‌كه‌ن. تاهه‌تایه گیانتان هه‌ر زیندوو بێت. سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن. چونكه پاشایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاره و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. هه‌موو توانادارانی سه‌ر زه‌وی ده‌خۆن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌می چۆک داده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان به زیندووی بهێڵنه‌وه. نه‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. باسی په‌روه‌ردگار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن.
زەبوورەکان 22:22-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی، نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە. هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن، ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن، دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت. سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن، ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە. نەوەکان دەیپەرستن، باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت.