زەبوورەکان 2:22-8
زەبوورەکان 2:22-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان بە تۆ بەست، پشتیان بە تۆ بەست و تۆش ڕزگارت کردن. هاواریان بۆ تۆ هێنا و تۆش دەربازت کردن، پشتیان بە تۆ بەست و شەرمەزار نەبوون. بەڵام من سەگم نەک مرۆڤ، مایەی ڕیسوایی ئادەمیزاد و سووکایەتی خەڵک. هەموو ئەوانەی دەمبینن گاڵتەم پێ دەکەن، توانجم لێ دەگرن و بە بزەوە سەر بادەدەن و دەڵێن: «پشتی بە یەزدان بەست، با یەزدان ڕزگاری بکات. با فریای بکەوێت، ئەگەر یەزدان پێی دڵخۆشە.»
زەبوورەکان 2:22-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، به ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه، به شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه و ئۆقره‌م ناگرێت. تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت. باوباپیرانمان پشتیان به تۆ به‌ست. پشتیان به تۆ به‌ست و تۆش ده‌ربازت كردن. هاواریان بۆ تۆ كرد و ده‌رباز بوون. پشتیان به تۆ به‌ست و شه‌رمه‌زار نه‌بوون. به‌ڵام من كرمێكم نه‌ک مرۆڤ. مایه‌ی ڕیسوای ئاده‌میزادان و سووكایه‌تی خه‌ڵک. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌مبینن گاڵته‌م پێده‌كه‌ن. توانجم لێده‌گرن و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: “پشتی به په‌روه‌ردگار به‌ست، ده‌با ده‌ربازی بكات. با ئازادی بكات، ئه‌گه‌ر دڵخۆشه پێی؟”