زەبوورەکان 19:22-28
زەبوورەکان 19:22-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام. گیانم له شمشێر ده‌رباز بكه. تاقه ژیانم له چنگی سه‌گ. له ده‌می شێر ڕزگارم بكه، له قۆچی گای كێوی، ده‌ربازم بكه. ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم. له‌نێو كۆمه‌ڵدا ستایشت ده‌كه‌م. ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن! چونكه به سووكیه‌وه نه‌ڕوانیه به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ له هاواری ده‌گرێت. له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زندا، له‌به‌ر تۆ ستایشت ده‌كه‌م. نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم له پێش ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان لایه. دڵنه‌رمه‌كان خواردن ده‌خۆن و تێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن ستایشی ده‌كه‌ن. تاهه‌تایه گیانتان هه‌ر زیندوو بێت. سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن. چونكه پاشایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاره و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات.
زەبوورەکان 19:22-28 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی، نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە. هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن، ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن، دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت. سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات.