زەبوورەکان 16:22-31
زەبوورەکان 16:22-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ژمێردرا، ئه‌وانیش ته‌ماشام ده‌كه‌ن تێمده‌ڕوانن. جلوبهرگهكهم له‌نێو خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشک له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوور مه‌كه‌وه. ئه‌ی هێزی من، زوو بگه فریام. گیانم له شمشێر ده‌رباز بكه. تاقه ژیانم له چنگی سه‌گ. له ده‌می شێر ڕزگارم بكه، له قۆچی گای كێوی، ده‌ربازم بكه. ناوی تۆ به براكانم ڕاده‌گه‌یه‌نم. له‌نێو كۆمه‌ڵدا ستایشت ده‌كه‌م. ئه‌ی له‌خواترسان ستایشی بكه‌ن! ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی یاقوو شكۆدرای بكه‌ن، ئه‌ی هه‌موو نه‌وه‌كانی ئیسڕائیل، لێی بترسن! چونكه به سووكیه‌وه نه‌ڕوانیه به‌دبه‌ختیی هه‌ژار و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕا، به‌ڵكو گوێ له هاواری ده‌گرێت. له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زندا، له‌به‌ر تۆ ستایشت ده‌كه‌م. نه‌زره‌كانم به‌جێ ده‌هێنم له پێش ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان لایه. دڵنه‌رمه‌كان خواردن ده‌خۆن و تێر ده‌بن. ئه‌وانه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێن ستایشی ده‌كه‌ن. تاهه‌تایه گیانتان هه‌ر زیندوو بێت. سه‌رانسه‌ری زه‌وی په‌روه‌ردگاریان به‌بیر دێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. هه‌موو هۆزی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌می كڕنۆش ده‌به‌ن. چونكه پاشایه‌تی بۆ په‌روه‌ردگاره و ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كات. هه‌موو توانادارانی سه‌ر زه‌وی ده‌خۆن و كڕنۆشی بۆ ده‌به‌ن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و زه‌وی شۆڕ ده‌بنه‌وه له‌به‌رده‌می چۆک داده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی ناتوانن خۆیان به زیندووی بهێڵنه‌وه. نه‌وه‌كان ده‌یپه‌رستن. باسی په‌روه‌ردگار بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌كه‌ن. چاكخوازییه‌كه‌ی به‌و گه‌لانه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه هێشتا له‌دایک نه‌بوونه، چونكه ئه‌م كاره‌ی كردووه.
زەبوورەکان 16:22-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەگ دەوریان داوم، تاقمێک بەدکار ئابڵوقەیان داوم، دەست و پێیان کون کردووم. هەموو ئێسقانەکانم دەژمێرم، ئەمانە تەماشام دەکەن و سەرنجیان لەسەرمە. جلوبەرگەکەم لەنێو خۆیان بەش دەکەن، تیروپشک لەسەر کراسەکەم دەکەن. بەڵام تۆ ئەی یەزدان، لێم دوور مەبە، ئەی هێزی من، زوو بگە فریام. ژیانم لە شمشێر دەرباز بکە، ژیانی بەهادارم لە چنگی سەگ. لە دەمی شێر ڕزگارم بکە، لە قۆچی گای کێوی، دەربازم بکە. ناوی تۆ بە براکانم ڕادەگەیەنم، لەناو کۆمەڵدا ستایشت دەکەم. ئەی لەخواترسەکان، ستایشی بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی یاقوب، شکۆداری بکەن! ئەی هەموو نەوەکانی ئیسرائیل، لێی بترسن! لەبەر ئەوەی بە سووکییەوە نەیڕوانییە ستەمی ستەملێکراوەکە و پشتی لێ ناکات، ڕووی لێ وەرناگێڕێت، بەڵکو گوێ لە هاواری دەگرێت. لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا تۆ بابەتی ستایشکردنی منی، نەزرەکانم بەجێدەهێنم لەپێش ئەوانەی ترسی تۆیان هەیە. هەژارەکان دەخۆن و تێر دەبن، ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن ستایشی دەکەن، دڵتان بۆ هەتاهەتایە بژیێت. سەرانسەری زەوی یەزدانیان بەبیر دێتەوە و دەگەڕێنەوە لای ئەو، هەروەها هەموو هۆزەکانی نەتەوەکان لەبەردەمی کڕنۆش دەبەن، چونکە پاشایەتی بۆ یەزدانە و ئەو فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان دەکات. هەموو دەوڵەمەندەکانی سەر زەوی دەخۆن و کڕنۆشی بۆ دەبەن، هەروەها هەموو ئەوانەی دەچنە ناو خۆڵ لەبەردەمی ئەو چۆک دادەدەن، ئەوانەی ناتوانن خۆیان بە زیندوویی بهێڵنەوە. نەوەکان دەیپەرستن، باسی پەروەردگار بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکرێت. ڕاستودروستییەکەی بەو خەڵکانە ڕادەگەیەنن کە هێشتا لەدایک نەبوونە، چونکە ئەم کارەی کردووە.