زەبوورەکان 1:21-5
زەبوورەکان 1:21-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشا به هێزی تۆ دڵشاد ده‌بێت. چۆن به‌و ڕزگارییه‌ی پێت به‌خشیوه دڵخۆش نابێت! ئاره‌زووی دڵیت پێ به‌خشیوه و له داواكارییه‌كانی زمانی ڕانه‌گرتووه. سیلاه. به داڕشتێكی زۆره‌وه پێشوازیت لێ‌كرد و تاجێكی زێڕی سافت له‌سه‌ر سه‌ری دانا. داوای ژیانی لێ‌كردیت، پێت به‌خشی، ڕۆژگاری درێژی تاهه‌تایه و جاویدانیه. به‌و ڕزگارییه كه پێت داوه، شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی مه‌زنه، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزیت به‌سه‌ردا خستووه.
زەبوورەکان 1:21-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، پاشا بە هێزی تۆ شادمان دەبێت. چەند دڵخۆشە بەو ڕزگارییەی پێت بەخشیوە! ئارەزووی دڵیت پێ بەخشیوە و لە داواکارییەکانی زمانیت ڕانەگرتووه. بە بەرەکەتێکی زۆرەوە پێشوازیت لێکرد و تاجێکی زێڕی بێگەردت لە سەری کرد. داوای ژیانی لێکردیت، پێت بەخشی، ڕۆژگاری درێژی هەتاهەتاییە. بەو ڕزگارییەی کە پێت داوە، شکۆمەندییەکەی مەزنە، تۆ شکۆمەندی و پایەبەرزیت پێ بەخشیوە.